- Zewe Road - Piramagrun - Sulaymaniah - Iraq
سوپاس بۆ سەردانی پێگەکەمان

:ئێمە کێین
کۆمپانیای سیدرۆس لە ساڵی ٢٠١٥ دامەزراوە، سیدرۆس وەک کۆمپانیایەکی سەربەخۆی کەرتی تایبەت دامەزراوە تایبەتە بە بازرگانی جگەرە و تووتنی شیشە و بەرهەمەکانی تووتنی دەستکاریکراو. کۆمپانیای سێدروس بە پشتیوانی کۆمپانیایی پێنجوێن دامەزراوەیەکی گشتگیری دروستکرد کە ڕووبەرەکەی ١٣٢ هەزار مەتر چوارگۆشە بوو، کە کارگەیەکی جگەرە و کارگەیەکی پرۆسێسکردنی تووتن و کارگەیەکی بەرهەمهێنانی تووتنی شیشە و کارگەیەکی دروستکردنی کارتۆن لەخۆدەگرێت. کۆمپانیای سیدروس لە ساڵی ٢٠١٩ بە چوار هێڵی بەرهەمهێنان دەستی بە بەرهەمهێنانی کردووە، تا ساڵی ٢٠٢١ فراوانتر بووە بۆ ١٢ هێڵ، لەگەڵ زیادکردنی دوو هێڵی بۆ دروستکردنی فلتەری جگەرە
بە کەڵک وەرگرتن لە یاسای وەبەرهێنان لە هەرێمی کوردستان، کۆمپانیای سیدروس مۆڵەتی پێویستی بەدەستهێنا بۆ دروستکردنی دامەزراوەیەکی گشتگیر کە ڕووبەرەکەی ١٣٢ هەزار مەتر چوارگۆشەیە. ئەم دامەزراوەیە کارگەی جگەرە و کارگەی پرۆسێسکردنی تووتن و کارگەی دروستکردنی تووتنی شیشە و کارگەی دروستکردنی کارتۆن لەخۆدەگرێت. لە ساڵی ٢٠١٩ بەرهەمهێنان بە ٤ هێڵ دەستی پێکرد و تا ساڵی ٢٠٢١ کارەکانی فراوانتر بوون بۆ ١٢ هێڵی بەرهەمهێنان، لەگەڵ دوو هێڵی زیادە بۆ دروستکردنی فلتەری جگەرە
بە پشتیوانی کۆمپانیای پێنجوێن ، سیدروس بەردەوامە لە گەشەکردن و داهێنان، پێشخستنی پیشەسازی تووتن و پاکەتکردن لە هەمان کاتدا پاراستنی گرنگییەکی بەهێز بە بەردەوامی و پاراستنی ژینگە لە ڕێگەی چارەسەرەکانی وزەی سەوز
:کارەکانی داهاتوومان
زیادکردنی ژمارەی هێڵەکان لە ١٢ هێڵ بۆ ١٦ هێڵی بەرهەمهێنان-
(Tobacco primary)دامهزراندنی كارگهی چاككردنی توتن –
دروستکردنی کارگەی معسل بە هەموو جۆرەکانی –
دروستکردنی کارگەی کارتۆن و دامهزراندنی چاپخانهیهكی-
پێشکەوتوو بۆهەموو جۆرە کارتۆنێک
دامەزراندنی سیستمی سۆلار (شانهی خۆركار) بۆ بهرههمهێنانی وزهی-
خاوێن، له پێناو پاراستنی ژینگه و كهمكردنهوهی بار لهسهر كهرتی وزهی
كارهبای گشتی






:چۆنێتی سودگەیاندن بە وڵاتەکەمان
دابینکردنی هەلی کار، بۆ زیاتر لە ٣٠٠ کەس لە ناوچەکەدا ( پیرە مەگروون) –
لە کارگەکەی ئێمەدا کاردەکەن و ههلی كاریان بۆ ڕهخساوه
بهژدارین له رێگرتن لە چونە دەرەوەی سەرمایەیەکی زۆر لە رێی-
هاوردەکردنی بابەتی توتن و جگەرە و معسل
بوژاندنەوەی ناوچەکەو وە سەوز کردنی وە پیشاندانی روویەکی جوانی-
تەلارسازی
گەڕانەوە بۆ چاندن و بەرهەمهێنانی توتن لە کیڵگە خۆماڵیەکان لە لایەن-
جوتیارانی خۆماڵی وە جوڵاندنی بازرگانی کردن بە توتنی خۆماڵییەوە
کە ساڵانێکی زۆر باب وباپیرانمان سودیان لە کشتوکاڵ و بازرگانی توتن
وەردەگرت ، پاش جەنگی عێراق – ئێران ئەو پیشەسازیە مرد وە خەڵکانێکی
زۆر بێ ئیش بوون
:بۆ ئێمە جیاوازین
هەموو رێنماییەکی سەلامەتی و پاک و خاوێنی بۆ کارگەکەمان و-
کارمەندەکانمان پەیرەو دەکەین
باشترین جۆری توتن هەلدەبژێرین پاش چاکردن و تێستکردنی تامەکەی-
و بەسەندکردنی پاشان تام بەکاردێت لە ناو بەرهەمەکانماندا
کوالیتی کۆنترۆڵمان بە شێوەیەکی بەردەوام هەموو چەند خولەکێک-
پشکنین بۆ بەرهەمەکان دەکەن بۆ تام و بۆن و رەنگ و شێوە
ڕەچاوکردنی شوێنی دروستکردنی بەرهەمەکان وە جۆنێتی هەڵگرتنی-
لە ناو کارگە و کۆگاکان لە پلەیەکی گەرمی و ساردی رێپێدراودا
بە رێژەی شێی پێویست بە دانانی سیستەمی فلتەر بۆ ناو هۆڵی
بەرهەمهێنان و کۆگاکان
بە ڕەچاوکردنی باری دارایی وڵاتەکەمان موچەی کارمەندەکانمان پلە-
بەندی کراوە و دڵنیای کۆمەڵایەتی (ضمان اجتماعي ) بۆ دەستەبەرکراوە
وە بەردەوام خولی ڕاهێنان بۆ بەرزکردنەوە ئاستی بەرهەمهێنانی
کارمەندەکان
دوای توێژینەوەیەکی چڕ و لێکۆڵینەوەی زۆر هەستاین بە هەڵبژاردنی –
شوێنی کارگەکەمان کە دوورە لا ئاوەدانی و وە لە ٢٥٪ ی ڕوبەری
کارگاکەمان سەوز کردوە بۆ ناوچەکە
ئێمه دۆستی ژینگهین و بهژدارین له كهمكردنهوهی زیانه ژینگهییهكانی-
كهرتی پیشهسازی، به بهفیرۆنهدانی ووزه و چارهسهركردنی پاشماوه
پیشهسازیهكهمان بهرهو سهرچاوهكانی بهكارهێنانهوه و ڕیسایكلین لە
هەوڵداین بۆ دابین کردنی وزەی سەوز بە دانانی سیستمی وزەی
خۆر بۆ دابین کردنی کارەبا بە وزەی سەوز

